زمانی ئینگلیزی
وردەکارییەکانی بەش
i پێناسەی بەش
زمانی ئینگلیزی ڕۆژ بەڕۆژ دەبێتە پێویستییەکی گرنگى تاک بەتاکى مرۆڤەکان، و هەنگاونان بەبێ زانینى زمانى ئینگلیزى ئەستەم دەبێت.
ئینگلیزی زمانی دەزگا ئەکادیمیەکانە و بەهێزترین زمانی لەیەک تێگەیشتن و خستنەڕووی زانیاری و زانست و توێژینەوەکانە. لە ئێستادا بە زمانى بزنس و بازاڕى کار دادەنرێت و دواى پسپۆڕی، بەمەرجى سەرەکی دەستکەوتنى کار دادەنرێت، لە زۆربەی وڵاتان هەوڵی ئەوە دەدرێت ببێتە زمانی دووەم لەدوای زمانی دایک.
زمانى ئینگلیزی پێویستیەکی سەرەکیە بۆ دەزگا پەروەردەییەکان و بازرگانی و دەزگای زانیاریەکان، بۆیە هەر کەسێک مامۆستا یان کارمەندی کۆمپانیا و ڕێکخراوەکان و وەرگێڕ کار بکات، ئاستی ئەکادیمی زمانەوانی ئینگلیزی وەک پێویست بێت، دەرفەتەکانى کارى زیاتر بەڕوودا دەکرێتەوە.
زمانی ئینگلیزی یەکێکە لە زمانە گرنگ و پێویستەکانی ئێستای مرۆڤەکان، کە بە هەموو شێواز و جۆرەکانی دەخوێنرێت و بەردەوام پەرەی پێدەدرێت لە ناوەندەکانی زانست و خوێندن لە هەموو وڵاتانی جیهان، چونکە بووەتە زمانێکی هاوبەشی جیهانی بۆ قسەکردن و دەرگایەکی بەهێزی بەستنەوەی پەیوەندییەکانە لە تەواوی جیهان.
- دەرچووانى بەشى ئینگلیزى لە پەیمانگەى تەکنیکى پایتەخت – تایبەت، بەپێى ڕێنمایەکانى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، پشکی خۆیان لە بەشى ئینگلیزى هەیە و دەتوانن بۆ بەدەستهێنانى بڕوانامەى بەکالۆریۆس درێژە بە خوێندن بدەن.
- دەرچووانی پۆلی (١٢)ی ئامادەیی (زانستی، وێژەیی) وەردەگیرێن.
- کرێی خوێندنی ساڵانە بە (پێنج) پشک (قیست) دەدرێت بە پێی ڕێنماییەکانی پەیمانگاکەمان.
- بەهۆی بەرزی پێگەی بەشەکە و توانای بەهێزی قوتابییان، ساڵانە دەرچووانی ئەم بەشە بە ئاسانترین شێوە دەرفەتی کاریان لە قوتابخانە و کۆمپانیا و دامەزراوەکانی کەرتی تایبەت دەستدەکەوێت.
★ دیدی بەش
بوون بە یەکێک لە باشترین ناوەندەکانی پەروەردەی زمانی ئینگلیزی لە هەرێمی کوردستان، بەرهەمهێنانی دەرچووانێکی شارەزا لە زمانەوانی و مامۆستایەتی کە بتوانن بەشداری چالاک بکەن لە بواری پەروەردە و بازرگانی و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان.
🎯 ئەرکی بەش
پێشکەشکردنی پەروەردەیەکی کوالیتی بەرز لە زمانی ئینگلیزیدا لەلایەن ستافێکی ئەکادیمی بەئەزموونەوە کە هەڵگری بڕوانامەی دکتۆرا و ماستەرن، بۆ ئامادەکردنی قوتابیان بۆ کارکردن وەک مامۆستا، وەرگێڕ، یان کارمەندی کۆمپانیا و ڕێکخراوەکان.
✓ دەرئەنجامەکانی فێربوون لە بەش
- پیشاندانی شارەزاییەکی دامەزراو لە چوار لێهاتووییەکانی زمان: قسەکردن، خوێندنەوە، نووسین، و گوێگرتن.
- وەرگرتنی ئەزموونی کرداری لە وانەوتنەوە لە ڕێگەی پرۆگرامی (Observation and Application) لە قوتابخانەکان.
- بەکارهێنانی ئینگلیزی وەک ئامرازی پەیوەندیکردن لە بوارە ئەکادیمی و بازرگانی و نێودەوڵەتییەکاندا.
- وەرگێڕان و ڕاستنووسینی دەق لە نێوان زمانی ئینگلیزی و کوردیدا.
- پێشکەشکردنی سیمینار و ڕاپۆرتی ئەزموونی کرداری بۆ هاوپۆلان و ماموستایان.
📚 ڕێبازی خوێندن لە بەش
خوێندن لەم بەشە تێکەڵی تیۆری و کرداریی، بە تایبەتی لە ڕێگەی وانەی تایبەت لە پرۆگرامی خوێندن بەناوی (Observation and Application)دا. لەم پرۆسەیەدا قوتابیان ماوەی سێ تا چوار مانگ سەردانی قوتابخانەکان دەکەن و شارەزایی کرداری وەردەگرن، پاشان بە شێوەی سیمینار ئەزموونی خۆیان دەگوازنەوە بۆ ماموستاکانیان.
🌐 زمانی بەکارهاتوو لە بەش
زمانی ئینگلیزی
⌛ ماوەی خوێندن
- ماوەی خوێندن لە بەشی زمانی ئینگلیزی (٢) ساڵی ئەکادیمییە (٤ سمستەر)، بە شێوەی خوێندنی تەواو کات.