تەکنیکی سڕکردن

پوختەی بەش

وردەکارییەکانی بەش

1 / 7

i پێناسەی بەش

بەشی تەکنیکی سڕکردن یەکێکە لە زانستە سەرەکییەکانى پزیشکى لەرووی نەشتەرگەریەوە، بەتایبەتی پزیشکی نەشتەرگەری. لەو ڕێگەیەوە دەتوانێت بە لابردنی هۆشی نەخۆشەکە و ئازاری کەسەکە کەمبکاتەوە بۆ چارەسەرکردن و ئاسانکاری بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەکان کە پێویستیان بە خەواندن و لابردنی هەستی ئازاری سەر نەخۆشەکە هەیە. ڕەنگە ماوەکە کورت یان تاڕادەیەک درێژ بێت، بەڵام ئامادەکردنی نەخۆش و ئەنجامدانى کردارى سڕکردن گرنگییەکی زۆر تایبەتی هەیە بۆ ئەنجامدانى نەشتەرگەرییەکی سەرکەوتوو.

کۆنترۆڵکردن و دوورکەوتنەوە لە ئاڵۆزی و گرفتەکان کە ڕەنگە لە کاتی نەشتەرگەری و دوای نەشتەرگەریدا دەربکەوێت، لە نێو ئەم پێوەرانەدا ئامادەکردنی دەرمانەکانی سڕکردن و نەهێشتنی هەستی ئازار و بەکارهێنانی ئامێرەکانی هەناسەی دەستکرد و پەستانی خوێن و لێدانی دڵ و پلەی گەرمی و کۆمەڵێک کاریتر کە هی ئەم پیشە پیرۆزەن.

بۆ ئامادەکردنی دەرچووێک کە بتوانێت لە ژووری نەشتەرگەری و چاودێریی چڕدا کار بکات، بە بوونی شارەزایی پزیشکى سڕکردن لەڕووى زانستیەوە تایبەت بۆ کارکردن لە نەخۆشخانەکاندا. بەشەکە ئامانجی ئەوەیە کە دەرچووێکی زانستی کارای تایبەتمەند بە تەکنیکى سڕکردن و چاودێریی چڕ ئامادە بکات بۆ بەردەوامبوون لەگەڵ پەرەسەندنەکانى تەکنیکى سڕکردن، لە ڕێگەی ئامادەکردنی تاقیگەیەکەوە کە هاوشێوەی ئەوەی لە ژووری نەشتەرگەری و یەکەی چاودێری چڕی تایبەتەکانی لە ناو نەخۆشخانەکاندا هەیە.

  • دەرچووانی پۆلی (١٢) ئامادەیی لقی زانستی وەردەگیرێن.
  • کرێی خوێندنی ساڵانە بە (پێنج) پشک (قیست) دەدرێت بە پێی ڕێنماییەکانی پەیمانگاکەمان.

دیدی بەش

بوون بە یەکێک لە باشترین ناوەندەکانی پەروەردەی تەکنیکی سڕکردن لە هەرێمی کوردستان، بەرهەمهێنانی دەرچووانێکی شارەزا و کارامە کە بتوانن لە ژووری نەشتەرگەری و یەکەی چاودێری چڕدا کار بکەن بە ستانداردی بەرز.

🎯 ئەرکی بەش

پێشکەشکردنی پەروەردەیەکی کوالیتی بەرز و کرداری لە بواری تەکنیکی سڕکردندا، کە قوتابیان چەکدار دەکات بە زانیاری تیۆری و لێهاتووی کرداری پێویست بۆ ئامادەکردنی نەخۆش بۆ نەشتەرگەری و کۆنترۆڵکردنی ئاڵۆزییەکانی کاتی و دوای نەشتەرگەری.

دەرئەنجامەکانی فێربوون لە بەش

  1. پیشاندانی تێگەیشتنێکی دامەزراو لە بنەماکانی زانستی تەکنیکی سڕکردن.
  2. ئامادەکردنی دەرمانەکانی سڕکردن و نەهێشتنی هەستی ئازار لە کاتی نەشتەرگەریدا.
  3. بەکارهێنانی ئامێرەکانی هەناسەی دەستکرد و چاودێریکردنی پەستانی خوێن و لێدانی دڵ و پلەی گەرمی.
  4. کارکردن لە ژووری نەشتەرگەری و یەکەی چاودێری چڕ بەپێی ستانداردەکانی سەلامەتی.
  5. کۆنترۆڵکردن و دوورکەوتنەوە لە ئاڵۆزی و گرفتەکانی کاتی و دوای نەشتەرگەری.

📚 ڕێبازی خوێندن لە بەش

خوێندن لەم بەشە پشت بە کرداری تاقیگەیی دەبەستێت کە هاوشێوەی ژووری نەشتەرگەری و یەکەی چاودێری چڕی نەخۆشخانەکانە، بۆ ئامادەکردنی قوتابیان بۆ کارکردنی ڕاستەقینە لە نەخۆشخانەکاندا.

🌐 زمانی بەکارهاتوو لە بەش

زمانی ئینگلیزی

ماوەی خوێندن

  • خوێندن بۆ ماوەی (٢) ساڵە، دەرچووانی ئەم بەشە بڕوانامەی دیبلۆمی تەکنیکی زانستی لە بەشی تەکنیکی سڕکردن وەردەگرن.