کارگێڕی کار

پوختەی بەش

وردەکارییەکانی بەش

1 / 7

i پێناسەی بەش

یەکێکە لە بەشە پێویست و گرنگەکانی بواری بەڕێوەبردن و گەشەپێدانی بنەماکانی کارگێڕی سەرکەوتوو، خوێندنە لە بواری زانستی کارگێڕی. هەروەها قوتابیان لەم بەشە فێردەکرێن بە بنەما سەرەکییە کارپێکراوەکانی زانستی کارگێڕی و ئاشنادەکرین بە چەمک و بنەما تیۆرییەکانی کارگێڕی مۆدێرن و چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ دامەزراوەکان، ئەویش لە ڕێگای میتۆدی مۆدێرن و ستافی پڕۆفیشناڵی ئەکادیمی و پێشەنگ.

بەشی کارگێڕی کار گرنگییەکی زۆری هەیە بۆ کەرتی گشتی و کەرتی تایبەت، لەبەرئەوەی هیچ دامەزراوەیەکی تایبەتی و گشتی بەبێ بەشی کارگێڕی بەڕێوە ناچێت و سەرکەوتوو نابێت. واتە ئەگەر دامەزراوەیەک یان کۆمپانیایەک بونیاد بنرێت، بێگومان پێویستی بە کەسێکی کارگێڕی دەبێت بۆ بەڕێوەبردن و هەڵسوڕاندنی ئیش و کارەکان، بە تایبەت لە کەرتی تایبەت. بۆیە پێویستت بە کارمەندی شارەزا دەبێت لە بواری کارگێڕی سەرچاوەی مرۆیی، کارگێڕی وەبەرهێنان، و کارگێڕی بازاڕکردن، هتد. ئەم جۆرە کارگێڕییانە هەمووی خۆی دەبینێتەوە لە بەشی کارگێڕی کاردا.

بەشی کارگێڕی کار گرنگییەکی لەڕادەبەدەری لە بازاڕی کاری کوردستان هەیە، لەبەرئەوەی خاوەن پێویستی بە کارگێڕی دەبێت، بڕوانامەی کارگێڕی کار دەبێتە هەڵبژاردەی یەکەم لە کۆمپانیا و دامەزراوەکان، چونکە هەموو بوارەکانی کارکردن پێویستیان بەم پسپۆڕییە هەیە.

  • دەرچووانى بەشى کارگێڕى کار لە ماوەى خوێندن لەم بەشە ئامادەو ڕاهێنراو دەکرێن بۆ ئەوەى بتوانن لە کۆمپانیاو ناوەندەکانى کەرتى تایبەت و کەرتى گشتى ڕۆڵى بنیادنان و گەشەپێدانى دامەزراوەکان ببینن.
  • دەرچووانی پۆلی (١٢)ی ئامادەیى (زانستی، وێژەیی، پیشەیی بازرگانی) وەردەگیرێن.
  • کرێی خوێندنی ساڵانە بە پێنج (پشک) قیست دەدرێت بە پێی ڕێنماییەکانی پەیمانگاکەمان.

دیدی بەش

بوون بە یەکێک لە باشترین ناوەندەکانی پەروەردەی زانستی کارگێڕی کار لە هەرێمی کوردستان، بەرهەمهێنانی دەرچووانێکی شارەزا و کارامە کە بتوانن ڕۆڵی بنیادنان و بەڕێوەبردن لە کۆمپانیا و دامەزراوەکانی کەرتی گشتی و تایبەت ببینن.

🎯 ئەرکی بەش

پێشکەشکردنی پەروەردەیەکی کوالیتی بەرز و کرداری لە بواری زانستی کارگێڕی کاردا، کە قوتابیان چەکدار دەکات بە زانیاری تیۆری و لێهاتووی کرداری پێویست بۆ بەڕێوەبردنی سەرچاوەی مرۆیی، وەبەرهێنان، و بازاڕکردن، لەگەڵ بەهێزکردنی ڕۆحی ڕابەرایەتی و کارکردنی تیمی.

دەرئەنجامەکانی فێربوون لە بەش

  1. پیشاندانی تێگەیشتنێکی دامەزراو لە بنەماکانی زانستی کارگێڕی و چۆنیەتی بەڕێوەبردنی دامەزراوەکان.
  2. بەکارهێنانی چەمک و تیۆرییەکانی کارگێڕی مۆدێرن لە بواری بەڕێوەبردنی سەرچاوەی مرۆیی، وەبەرهێنان، و بازاڕکردن.
  3. پلاندانان، ڕێکخستن، و کۆنترۆڵکردنی چالاکییەکانی کۆمپانیا و دامەزراوەکان.
  4. پەیوەندیکردنی کارا و پیشەیی لەگەڵ کارمەندان، بەڕێوەبەران، و لایەنە پەیوەندیدارەکان.
  5. بەکارهێنانی بیرکردنەوەی شیکارانە بۆ چارەسەرکردنی کێشە کارگێڕییەکان و بڕیاردان.

📚 ڕێبازی خوێندن لە بەش

پرۆسەی بۆلۆنیا.

🌐 زمانی بەکارهاتوو لە بەش

زمانی ئینگلیزی

ماوەی خوێندن

  • ماوەی خوێندن لە بەشی کارگێڕی کار (٢) ساڵی ئەکادیمییە (٤ سمستەر)، بە شێوەی خوێندنی تەواو کات.