پەرستارى فریاکەوتن

پوختەی بەش

وردەکارییەکانی بەش

1 / 7

i پێناسەی بەش

پەرستارانی فریاکەوتن ڕۆڵێکی یەکالکەرەوەیان هەیە لە چاودێری دەستبەجێ و ڕزگارکەری ژیان لە حاڵەتی لەناکاوەکان بۆ نەخۆشەکان لە کاتی بارودۆخە سەختەکاندا کە پێشکەشیان دەکەن.

پەرستارانی فریاکەوتن لێهاتووانە لە ژینگە خێرا و پێشبینینەکراوەکاندا کاردەکەن، وەک یەکەی فریاکەوتن لەناو نەخۆشخانەکانی فریاکەوتن و سەنتەرە فریاگوزاریەکاندا. بەرپرسیارێتی سەرەکی ئەوان هەڵسەنگاندن و سەقامگیرکردنی ئەو نەخۆشانەیە کە بە چەندین باری لەناکاوی پزیشکییەوە دەگەن، لە برینداربوونی سووکەوە تا حاڵەتە فریاگوزارییە مەترسیدارەکان بۆ سەر ژیانی نەخۆشەکە.

لە دۆخی فریاگوزاریدا، ئەوان لە نزیکەوە هاوکار و هاماهەنگن لەگەڵ هاوپیشەکانیان، لەوانەش پزیشکان و پەرستاران و فریاگوزارانی سەرەتایی، بۆ پێشکەشکردنی چاودێرییەکی کارا و کاریگەر. پەرستارانی فریاکەوتن بە باشی شارەزایان لە ڕێکارە پزیشکییە جیاوازەکان هەیە، وەک بەکارهێنانی دەرمان و دابینکردنی چاودێری برین و چاودێریکردنی بارە نەخوازراوەکانی وەک شکان و سووتان، هەموو ئەمانە لە کاتێکدا کە بە خێرایی نەخۆشەکان بەپێی توندی بارودۆخەکانیان هەڵیاندەبژێرن.

  • قوتابیان/خوێندکاران لە بەشی پەرستاری فریاکەوتن ڕادەهێندرێن بە شێوازی پراکتیکی لەناو تاقیگە پێشکەوتووەکانی پەیمانگە و نەخۆشخانەکان بۆ ئەوەی بتوانن هەڵسوکەوت لەگەڵ نەخۆشەکاندا بکەن. دەرچووانی بەشی پەرستاری فریاکەوتن دەتوانن لە نەخۆشخانە گشتی و تایبەتییەکاندا وەکو پەرستارانی فریاکەوتن کار بکەن.
  • دەرچووانی پۆلی (١٢)ی ئامادەیی لقی زانستی وەردەگیرێن.
  • کرێی خوێندنی ساڵانە بە (پێنج) پشک (قیست) دەدرێت بە پێی ڕێنماییەکانی پەیمانگاکەمان.

دیدی بەش

بوون بە یەکێک لە باشترین ناوەندەکانی پەروەردەی پەرستاری فریاکەوتن لە هەرێمی کوردستان، بەرهەمهێنانی دەرچووانێکی شارەزا و کارامە کە بتوانن چاودێرییەکی خێرا و کارا پێشکەش بە نەخۆشان بکەن لە کاتی حاڵەتە فریاگوزارییەکاندا.

🎯 ئەرکی بەش

پێشکەشکردنی پەروەردەیەکی کوالیتی بەرز و کرداری لە بواری پەرستاری فریاکەوتندا، کە قوتابیان چەکدار دەکات بە زانیاری تیۆری و لێهاتووی کرداری پێویست بۆ هەڵسەنگاندن و سەقامگیرکردنی نەخۆشان لە دۆخی فریاگوزاری، لەگەڵ چاندنی هەستی بەرپرسیارێتی پزیشکی و کارکردنی تیمی.

دەرئەنجامەکانی فێربوون لە بەش

  1. پیشاندانی تێگەیشتنێکی دامەزراو لە بنەماکانی پەرستاری فریاکەوتن.
  2. هەڵسەنگاندن و سەقامگیرکردنی نەخۆشان لە حاڵەتە پزیشکییە لەناکاوەکاندا.
  3. بەکارهێنانی ڕێکارە پزیشکییەکان وەک دابینکردنی دەرمان و چاودێری برین بە شێوەیەکی سەلامەت.
  4. هاوکاری و هاماهەنگی لەگەڵ پزیشکان و هاوپیشەکانی تری تیمی تەندروستی.
  5. هەڵبژاردنی نەخۆشان بەپێی توندی بارودۆخیان (تریاژ) لە کاتی فریاگوزاریدا.

📚 ڕێبازی خوێندن لە بەش

پرۆسەی بۆلۆنیا.

🌐 زمانی بەکارهاتوو لە بەش

زمانی ئینگلیزی

ماوەی خوێندن

  • ماوەی خوێندن لە بەشی پەرستاری فریاکەوتن (٢) ساڵی ئەکادیمییە (٤ سمستەر)، بە شێوەی خوێندنی تەواو کات.