شیکاری نەخۆشییەکان
وردەکارییەکانی بەش
i پێناسەی بەش
گرنگترین هۆکار بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشییەکان دەگەڕێتەوە بۆ خاڵێکی گرنگ، ئەویش دەستنیشانکردنی جۆر و قۆناغبەندی نەخۆشییە، ئەمەش لە زۆربەی حاڵەتەکاندا پێویستی بە پشکنین و بەڵگەی زانستییە. بۆ ئەو مەبەستەش بەشی شیکاری نەخۆشییەکان ڕۆڵێکی گەورە دەبینێت و دەتوانێت ئەو کاراسانییە بۆ پزیشکی پسپۆڕ بکات بۆ دیاریکردنی نەخۆشی.
قوتابیان-خوێندکاران لەم بەشە بە ئامێری پێشکەوتووی پزیشکی ڕاهێنانیان پێدەکرێت و ڕادەهێنرێن بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی ستاندارد نەخۆشییەکان دەستنیشان بکەن. لەگەڵ ئەوەشدا ئەوە لەبەرچاو دەگیرێت کە پڕۆگرامەکانی خوێندن و ئەو سەرچاوانەی دەخوێنرێن بگونجێن لەگەڵ سیستەمی تەندروستی ناوخۆ و دەرەوە. دەرچووانی ئەم بەشە دەتوانن لە تاقیگەی نەخۆشخانە و کۆمەڵگە پزیشکییەکان دەوام بکەن.
- دەرچووانى بەشى شیکارى نەخۆشییەکان لە پەیمانگەى تەکنیکى پایتەخت – تایبەت، بەپێى ڕێنمایەکانى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، پشکی خۆیان لە بەشى شیکارى نەخۆشییەکان هەیە و دەتوانن بۆ بەدەستهێنانى بڕوانامەى بەکالۆریۆس درێژە بە خوێندن بدەن.
- دەرچووانی پۆلی (١٢)ی ئامادەیی (زانستی) لە دەوامی بەیانیان وەردەگیرێن.
- کرێی خوێندنی ساڵانە بە (پێنج) پشک (قیست) دەدرێت بە پێی ڕێنماییەکانی پەیمانگاکەمان.
★ دیدی بەش
بوون بە یەکێک لە باشترین ناوەندەکانی پەروەردەی زانستی شیکاری نەخۆشییەکان لە هەرێمی کوردستان، بەرهەمهێنانی دەرچووانێکی شارەزا و کارامە کە بتوانن یارمەتیدەری پزیشکی پسپۆڕ بن بۆ دیاریکردنی نەخۆشی و باشترکردنی چاودێری تەندروستی.
🎯 ئەرکی بەش
پێشکەشکردنی پەروەردەیەکی کوالیتی بەرز و کرداری لە بواری زانستی شیکاری نەخۆشییەکاندا، کە قوتابیان چەکدار دەکات بە زانیاری تیۆری و لێهاتووی کرداری پێویست بۆ کارکردن لە تاقیگەکان و دیاریکردنی نەخۆشییەکان بە شێوەیەکی ستاندارد، لەگەڵ چاندنی هەستی بەرپرسیارێتی پزیشکی.
✓ دەرئەنجامەکانی فێربوون لە بەش
- پیشاندانی تێگەیشتنێکی دامەزراو لە بنەماکانی زانستی شیکاری نەخۆشییەکان.
- بەکارهێنانی ئامێری پێشکەوتووی پزیشکی بۆ دیاریکردنی نەخۆشییەکان بە شێوەیەکی ستاندارد.
- کارکردن لە تاقیگەی نەخۆشخانە و کۆمەڵگە پزیشکییەکان بەپێی ستانداردەکانی سەلامەتی.
- شیکردنەوەی بەڵگە زانستییەکان بۆ یارمەتیدانی پزیشکی پسپۆڕ لە دیاریکردنی نەخۆشی.
- بەکارهێنانی پڕۆتۆکۆلە پزیشکییەکان بەگوێرەی سیستەمی تەندروستی ناوخۆ و دەرەوە.
📚 ڕێبازی خوێندن لە بەش
پرۆسەی بۆلۆنیا.
🌐 زمانی بەکارهاتوو لە بەش
زمانی ئینگلیزی
⌛ ماوەی خوێندن
- ماوەی خوێندن لە بەشی شیکاری نەخۆشییەکان (٢) ساڵی ئەکادیمییە (٤ سمستەر)، بە شێوەی خوێندنی تەواو کات.