• : 2021-05-12
  • : 217 جاربینراوە
بە بۆنەی رۆژی جیهانی پەرستاران پیرۆزبایی لەسەرجەم پەرستارانی جیهان و کوردستان دەکەین
پەرستاران یەكێكن لەو توێژانەی بەردەوام هاوکار ی و پاڵپشتی پزیشكان و كارمەندانی تری تەندروستی دەكەن لەدەزگا تەندروستیەكان، لەكاتی پێدانی چارەسەری پزیشكی بەنەخۆش، دڵسۆزیتان و خزمەتکردنتان هەمیشە جێگای رێزە
ساڵانە یادی رۆژی جیهانی پەرستاران هاوکاتە لەگەڵ رۆژی لەدایکبوونی خانمە پەرستار فلۆرێنس، کە لە بەرواری 12ی مایسی ساڵی 1820 لەدایکبووە و بە دامەزرێنەر و دۆزەرەوەی پەرستاری مۆدێرن دادەندرێت. هەر بۆیە کونسووڵی گشتی پەرستاران لەساڵی 1974ەوە ساڵانە یادی ئەم ڕۆژە دەکاتەوە.