بەشەکان

ژمێریاری

پێناسەی بەش

ژمێریاری پرۆسەی ڕێکخستن و پۆلێنکردنی کردارە داراییەکان و کورتکردنەوەیە، لە پێناو یارمەتیدانی پرۆژەی دامەزراوەکان و لە پێناو دەرکەوتنی زانینی داهاتی تایبەت و گشتی، هەروەها تێچووی بەدەستهێنانی ئەم داهاتانە و ئەو ئەنجامانەی کە بەدەستی دەهێنین لە پرۆژەکان و قازانج و زەرەر، و ئامادەکردنی لیستی دارایی و بودجەی گشتی لە کۆتایی ماوەی دارایی. ژمێریاری گرنگی زۆری هەیە بە تایبەت لە دروستبوونی پرۆژەی بچووک و کۆمپانیا تایبەتی و گشتییەکاندا، زۆربەی خاوەن پرۆژەکان لە سەرەتای دەستبەکاربوونیان پێویستیان بە ژمێریار دەبێت بۆ زانینی قازانج و زەرەر و زانینی بودجەی تایبەتی خۆیان.

یەکێک لە مەرجەکانی پرۆسەی پیشاندنی ئاستی سەرکەوتوویی کۆمپانیا یان ڕێکخراو و بانکێک پەیوەستە بە هەبوونی کارمەندێکی ژمێریاری سەرکەوتوو.

بنەماکانی ژمێریاری و بەڕێوەبردن لە وانە سەرەکییەکانی ئەم بەشەن، لەگەڵ ئەوەشدا خوێندنی زمانەکانی ئینگلیزی و عەرەبی و بەکارهێنانی بەرنامەکانی کۆمپیوتەر ڕەگەزی سەرەکی ژمێریارە سەرکەوتووەکانن.

لەم بەشە هەوڵی ڕۆشنبیرکردنی (قوتابیان – خوێندکاران)ی بەشی ژمێریاری دەدرێت بە زانستی مۆدێرنی بواری ژمێریاری بە شێوەیەکی گونجاو، کە هاوتەریبە لەگەڵ ژینگەی کاری وڵاتانی پێشکەوتوو و یەکانگیرە لەگەڵ خواستی بازاڕی کاری ناوخۆی وڵات.

قوتابیان – خوێندکاران لەم بەشە ئاشنا دەکرێن بەو تەکنیکیە ژمێریاریانەی کە لە کەرتی تایبەت بە زۆری بەکاردێن، وەک (ژمێریاری کۆمپانیاکان)، بۆ ئەوەی هەلی کاری زۆرتر بۆ دەرچووانی ئەم بەشە بڕەخسێنرێت لە کۆمپانیاکان.

دەرچووانى بەشى ژمێریاری لە پەیمانگەى تەکنیکى پایتەخت – تایبەت، بەپێى ڕێنمایەکانى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، پشکی خۆیان لە بەشى ژمێریاری هەیە و دەتوانن بۆ بەدەستهێنانى بڕوانامەى بەکالۆریۆس درێژە بە خوێندن بدەن.

دەرچووانی پۆلی (١٢)ی ئامادەیی (زانستی، پیشەیی بازرگانی) لە دەوامی بەیانیان وەردەگیرێن.

کرێی خوێندنی ساڵانە بە (پێنج) پشک (قیست) دەدرێت بە پێی ڕێنماییەکانی پەیمانگاکەمان.

دیدی بەش

بوون بە یەکێک لە باشترین ناوەندەکانی پەروەردەی زانستی ژمێریاری لە هەرێمی کوردستان، بەرهەمهێنانی دەرچووانێکی شارەزا و کارامە کە بتوانن یارمەتیدەری کۆمپانیا و دامەزراوەکان بن لە بەڕێوەبردنی کاروباری داراییان.

ئەرکی بەش

پێشکەشکردنی پەروەردەیەکی کوالیتی بەرز و کرداری لە بواری زانستی ژمێریاریدا، کە قوتابیان چەکدار دەکات بە زانیاری تیۆری و لێهاتووی کرداری پێویست بۆ ئامادەکردنی لیستی دارایی و بودجە و شیکردنەوەی قازانج و زەرەر، لەگەڵ خوێندنی زمانی ئینگلیزی و عەرەبی و بەکارهێنانی بەرنامەکانی کۆمپیوتەر.

دەرئەنجامەکانی فێربوون لە بەش

  • پیشاندانی تێگەیشتنێکی دامەزراو لە بنەماکانی زانستی ژمێریاری و بەڕێوەبردن.
  • ئامادەکردنی لیستی دارایی و بودجەی گشتی لە کۆتایی ماوەی دارایی.
  • بەکارهێنانی تەکنیکە ژمێریارییە بەکارهاتووەکان لە کەرتی تایبەت وەک ژمێریاری کۆمپانیاکان.
  • بەکارهێنانی بەرنامەکانی کۆمپیوتەر بۆ ئەرکە ژمێریارییەکان.
  • پەیوەندیکردن بە زمانی ئینگلیزی و عەرەبی لە بوارە ژمێریارییەکاندا.

ڕێبازی خوێندن

پرۆسەی بۆلۆنیا

زمانی بەکارهاتوو

زمانی کوردی

ماوەی خوێندن

٢ ساڵ (٤ سمستەر) – تەواو کات