لەمیانەی سەردانەکەیاندا لەلایەن سەرۆکی دەستەی ئەمینداری بەرێز ( پ.ی.د سەردار محمدرشید ) هەریەک لە ئەندامانی دەستەی ئەمینداری بەرێزان (م،ئامانج یونس - م.هاوژین احمد ) و ڕاگرایەتی پەیمانگە پێشوازییان لێکرا
شایەنی باسە لێژنەکە پێکهاتبوون لە هەریەک لەبەڕێزان :
١- د.ئامانج - ڕاوێژکاری وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی
٢- د. ئەمیر -ڕاوێژکاری وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی
٣- د. خطاب - بەڕێوەبەری گشتی خوێندن و پلان دانان و بەدواداچوون.
٤- م . سەرتیپ - بەرێوبەری خوێندنی باڵا
هاوکات لە میانەی سەردانەکەیاندا کە بۆ مەبەستی هەڵسەنگاندنی پەیمانگەکەمان بۆ جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی، وە بەشێوەی مەیدانی سەرجەم هۆڵەکانی خوێندن و بەشەکانی پەیمانگەو تاقیگە پزیشکیەکان و تاقیگەکانی کۆمپیوتەریان بەسەرکردەوە.
هەندێک لە وێنە و بەڵگەنامە کۆنەکان لە ئێستادا بەردەست نین.
