ڕێنمایی وەرگرتن

  • به‌پێی ڕێنمایی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی په‌یمانگا‌كه‌مان ‌ده‌رچووی 12ی ئاماده‌یی وێژه‌یی و زانستی و پیشه‌ییه‌كان وه‌رده‌گرێت.

  • خوێندن بۆماوه‌ی دوو ساڵه‌ له‌ په‌یمانگا‌كه‌مان.

  • ده‌وامی به‌یانیان و ئێواران هه‌یه .

    مه‌رجەکانی نمرە:

    • بۆ ده‌رچوانی ئاماده‌یی مه‌رجی نمره‌ نیه‌.
    • بۆ به‌شی ده‌رمانسازی پێویسته‌ قوتابی نمره‌كه‌ی له‌ 60 كه‌متر نه‌بێت و ده‌رچووی زانستی بێت.
    • بۆ دەرچوانی پیشەیی لە نمرەی 55 بەرەو سەرەوە وەردەگیرێت.
      مەرجی تەمەن نیە.

  • به‌شی ‌ناوخۆیی تایبه‌ت به‌ كوڕان و كچان ئاماده‌كراوه‌.

  • یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌می په‌یمانگا‌ داشكانیان بۆ ده‌كرێت.

  • كرێـی خوێندن به‌‌ پێنج پشك (قســط) پێشـكه‌ش ده‌كرێت.

  • ئەگەر هاتوو دوو لە ئەندامانی خێزانێك واتە ( خوشك و برا ، براو و برا ، خوشك و خوشك، یان ژن و مێرد ) لە پەیمانگەکەمان بوون ئەوا بە ڕێژەی ٪50 داشکاندن بۆ یەکێك لە قوتابیان دەکرێت.

  • منداڵی شەهیدان و زیندانە سیاسییەکان دەتوانن بێ بەرامبەر لە پەیمانگاکەمان بخوێنن.

USAHungary