ده‌رمانسازی

 

به‌شی ده‌رمانسازی یه‌كێكه‌ له‌ به‌شه‌ هه‌ستیاره‌كانی په‌یمانگاكه‌مان كه‌ بۆ ساڵی 2018 – 2017 متمانه‌ی له‌ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی وه‌رگرتووه‌و ده‌رگای به‌ ڕووی فێرخوازان ده‌كاته‌وه‌. كه‌ له‌ ڕێگای ئه‌م به‌شه‌وه‌ فێرخوازانمان ئاشنا ده‌كرێن به‌ بنه‌ما سه‌ره‌كیه‌ كارپێكراوه‌كانی زانستی ده‌رمانسازی و ناسینه‌وه‌ی ده‌رمانه‌كان و چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌ كردن ڵه‌گه‌ڵ كه‌سی نه‌ساغ و بێگومان ئه‌مه‌ش له‌ ڕێگای پشت به‌ستن به‌ تاقیگه‌ی مۆدێرن و ستافی مامۆستایانی پرۆفیشنال و پێشه‌نگ ئه‌نجام ده‌درێت ، به‌ جۆرێك ده‌رچووانمان ئاماده‌ و ڕاهێنراوبن بۆ كاری ده‌رمانسازی ، تاوه‌كو بتوانن وه‌كو سه‌رچاویه‌كی گرنگ په‌یداكردنی بژێوی ژیانیان سوودی لێ ببینن و بتوانن له‌ لایه‌ن فه‌رمانگه‌كانی ته‌ندروستی و كه‌رتی تایبه‌ت به‌ سه‌ركه‌وتوویی كاربكه‌ن.  خوێندن له‌م به‌شه‌ بۆ ماوه‌ی (2) ساڵه‌و ده‌رچووانمان بڕوانامه‌ی دبلۆمی ته‌كنیكی زانستی ده‌رمانسازی وه‌رده‌گرن ، ده‌رچوانی پۆلی (12)ی ئاماده‌ی (زانستی) له‌ هه‌ردوو ده‌وامی به‌یانیان و ئێواران وه‌رده‌گیرێن . مه‌رجی ته‌مه‌ن بۆ ئه‌م به‌شه‌ نیه‌ ، كرێی خوێندنی ساڵانه‌ی (3.000.000) سێ ملیۆن  دیناره‌ كه‌ به‌ (5) پشك (قسط) ده‌به‌خشرێت به‌ پێی ڕینمایه‌كانی په‌یمانگاكه‌مان ، له‌ كۆتای ساڵی خوێندن یه‌كه‌می سه‌ر په‌یمانگا داشكانێكی تایبه‌تی بۆ ده‌كرێت،

USAHungary