ئینگلیزی

به‌شی زمانی ئینگلیزی یه‌كێكه‌ له‌ به‌شه‌ گرنگه‌كانی په‌یمانگا كه‌مان كه‌ بۆ ساڵی خوێندنی 2017 – 2018 متمانه‌ی له‌ وه‌زاره‌تی خویندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی وه‌رگرتووه‌ ده‌رگای به‌ڕووی فێرخوازان ده‌كاته‌وه‌ ، كه‌ له‌ ڕێگای ئه‌م به‌شه‌وه‌ فێرخوازان به‌ سیسته‌مێكی هاوچه‌رخی جیهانی و ستافێكی پڕۆفیشناڵ به‌ كوالێتیه‌كی پێشه‌نگ و مۆدێرن فێرخوازان ڕادێنێت له‌ سه‌ر سکیڵەکانی نوسین و قسه‌ كردن و خویندنه‌وه‌و گوێگرتن ، كه‌ ده‌رچووانمان ڕاهێنراو بن به‌ به‌كارهێنانی زمانی ئینگلیزی وه‌كو سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگی ژیان مه‌عریفی ، به‌ جۆرێك ئینگلیزی ببێته‌ كلیل و وێستگه‌ی گۆڕانكاری له‌ ژیانی فێرخوازانمان له‌ ڕێگای وه‌رگرتنی چه‌ندین پیشه‌و كاری جیاواز له‌ كایه‌ حكومی و ئه‌هلیه‌كاندا ، خوێندن له‌م به‌شه‌ بۆ ماوه‌ی (2) ساڵه‌ و ده‌رچووانمان بڕوانامه‌ی دبلۆمی ته‌كنیكی زمانی ئینگلیزی وه‌رده‌گرن ، ده‌رچووانی پۆلی (12) ی ئاماده‌یی (زانستی ، وێژه‌یی) له‌ هه‌ردوو ده‌وامی به‌یانیان و ئێواران وه‌رده‌گیرێن ، مه‌رجی نمره‌و ته‌مه‌ن بۆ خوێندن له‌م به‌شه‌ دا نیه‌ .

كرێی خوێندنی ساڵانه‌ی (1.800.000) یه‌ك ملیۆن و هه‌شت سه‌د هه‌زار دیناره‌ كه‌ به‌ (5) پشك (قسط) پێشكه‌شده‌كرێت به‌ پێی ڕێنماییه‌كانی په‌یمانگاكه‌مان ، له‌ كۆتایی ساڵی خوێندن یه‌كه‌می به‌ش به‌ بڕی لە سه‌دا (75) و دووه‌م به‌ بڕی لە سه‌دا (50)  وه‌ سێیه‌م به‌ بڕی لە سه‌دا (25). داشكانی بۆ ده‌كرێت،

USAHungary