كارگێڕی كار

به‌شی كارگێڕی كار یه‌كێكه‌ له‌ به‌شه‌ پێویست و گرنگه‌كانی بواری به‌ڕێوه‌بردن و گه‌شه‌پێدانی بنه‌ماكانی كارگێڕیی سه‌ركه‌وتوو ، كه‌ په‌یمانگاكه‌مان بۆ ساڵی خوێندنی 2017 – 2018 متمانه‌ی له‌ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی وه‌رگرتووه‌و ده‌رگای به‌ڕووی فێرخوازان ده‌كاته‌وه‌ ، له‌ ڕێگای به‌شی كارگێڕی كاره‌وه‌ قوتابیان و خوێندكاران فێرده‌كرێن به‌ بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌ كارپێكراوه‌كانی زانستی كاڕگێڕیی و ئاشنابوون به‌ چه‌مك و بنه‌ما و تیۆرییه‌كانی كارگێڕی مۆدێرن و چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌ كردن له‌ گه‌ل دامه‌زراوه‌كان ، بێگومان ئه‌مه‌ش له‌ ڕێگای میتۆدی مۆدێرن و ستافی پڕۆفیشنالی ئه‌كادیمی و پێشه‌نگ ئه‌نجام ده‌درێت ، به‌ جۆرێك ده‌رچوانمان ئاماده‌و ڕاهێنراوبن بۆ  كارگێڕیی كار تاوه‌كو بتوانن وه‌كو سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگی پێدانی بژێوی ژیانیان سوودی لێ ببینن و بتوانن له‌ لایه‌ن فه‌رمانگه‌كانی كه‌رتی تایبه‌ت به‌ سه‌ركه‌وتوویی كاربكه‌ن . خوێندن له‌م به‌شه‌ بۆ ماوه‌ی (2) ساڵه‌و ده‌رچووانمان بڕوانامه‌ی دبلۆمی ته‌كنیكی وه‌رده‌رگرن ، ده‌رچووانی پۆلی (12) ی ئاماده‌یی (زانستی ، وێژه‌یی) له‌ هه‌ردوو ده‌وامی به‌یانیان و ئێواران وه‌رده‌گیرێن . مه‌رجی نمره‌و ته‌مه‌ن بۆ خوێندن له‌م به‌شه‌دا نیه‌.

كرێی خوێندنی ساڵانه‌ بری (1.800.000) یه‌ك ملیۆن و هه‌شت سه‌د هه‌زار دیناره‌ كه‌ به‌ (5) پشك (قسط) ده‌درێت به‌ پێی ڕینمایه‌كانی په‌یمانگا . له‌ كۆتا ساڵی خوێندن یه‌كه‌می به‌ش به‌ بڕی لە سه‌دا (75) و دووه‌م به‌ بڕی لە سەدا (50) و سێیه‌م به‌ بڕی لە سەدا (25) . داشكانی بۆ ده‌كرێت

USAHungary