ئاستەنگەکانی بەردەم پڕۆسەی بۆلۆنا لە سمینارێکدا

ئاستەنگەکانی بەردەم پڕۆسەی بۆلۆنا لە سمینارێکدا
لە چوارچێوەی وۆرکشۆپی پڕۆسەی بۆلۆنا لە پەیمانگای تەکنیکی پایتەخت، مامۆستا داستان عەبدوڵڵا سەعید سمینارێکی سەبارەت بە ئاستەنگەکانی بەردەم جێبەجێکردنی پڕۆسەی بۆلۆنا لە پەیمانگای تەکنیکی پایتەخت و بەرەنگاربوونەوەی بەربەسەتەکانی ئەو پڕۆسەیە پێشکەشکرد.
لە سمینارەکەدا مامۆستا داستان بە کورتی باسی لە هەنگاوەکانی وڵاتانی جێبەجێکاری ئەو پڕۆسەیەو ئاماژەی بەو بڕیارە دروستەدا کە وەزارەتی خوێندنی باڵاوتوێژینەوەی زانستی گرتویەتیە بەر. هەروەها مۆستا داستان لە سمینارەکەیدا ئەوەشی گوت دەبێت لە ئیستاوە زەمینەسازی بکەین بۆ جێبەجێکردنی ئەو پڕۆسەیەو بەشێویەکی گشتی نەخشە رێگەی پەیڕەو کردنی ئەو پڕۆسەیەی بۆ ئامادەبوان شیکردەوە.

Leave a Message

USAHungary