وۆرکشۆپی بۆلۆنا پڕۆسس لە پەیمانگای تەکنیکی پایتەخت بەڕێوەچوو

وۆرکشۆپی بۆلۆنا پڕۆسس لە پەیمانگای تەکنیکی پایتەخت بەڕێوەچوو
لە رێکەوتی ١٣ی ئاداری ٢٠١٩ بە ئامادەبونی دکتۆر فاتح صابر عەزیز راگری پەیمانگای تەکنیکی پایتەخت و سەرۆک بەش و مامۆستایانی بەشەکان وۆرکشۆپێک لە بارەی بۆلۆنا پڕۆسس بەڕێوەچوو.
لە پەیمانگای تەکنیکی پایتەخت بە مەبەستی کارکردن لەسەر پڕۆسەی بۆلۆنا لە گشت بەشەکان و ئامادەکاری بۆ ساڵی نوێی خوێندنی ٢٠١٩-٢٠٢٠ لەسەر ئەو پڕۆسەیە وۆرکشۆپێک بەڕێوەچوو. سەرەتای دەستپێکی وۆرکشۆپەکە بە وتاری راگری پەیمانگا دەستیپێکرد. لە وتارەکەیدا راگری پەیمانگا جەختی کردەوە لەسەر کاراکردنی ئەو پڕۆسەیە لە پەیمانگاو هەرچی زوورە سەرۆک بەشەکان کار لەسەر پڕۆگرامی خوێندن بکەن تا هاوگونج بێت لەگەڵ بۆلۆنا پڕۆسس تا بتوانرێت کار لەسەر لایەنەکانی دیکەی ئەو پڕۆسەیە بکرێت.
پاشان مامۆستا جەبار صادق سمینارێکی لەسەر بۆلۆنا پڕۆسس پێشکەشکرد، لە سمینارەکەدا مامۆستا جەبار باگڕاوندێکی لەسەر ئەو پڕۆسەیە باسکردو پاشان هەنگاوەکانی دەستپێکردنی ئەو پرۆسەیە شیکردەوەو میکانزمی دانانی کریدتەکانی باسکرد.

Leave a Message

USAHungary