خولێکی تۆپی پێی لە پەیمانگای تەکنیکی پایتەخت کرایەوە

خولێکی تۆپی پێی لە پەیمانگای تەکنیکی پایتەخت کرایەوە
لێژنەی چالاکییەکانی پەیمانگای تەکنیکی پایتەخت لە هەردوو خوێندنی بەیانیان و ئێواران خولێکی تۆپی پێێ بۆ فێرخوازانی پەیمانگا کردەوە.
بەمەبەستی رەخساندنی ژینگەیەکی شیاو کە هاوشان بێت لەگەڵ خوێندن بۆ دەرخستنی تواناکانی فێرخوازان لە بواری وەرزشیدا تا بە تیم بەهرە وەرزشییەکان دەربخەن و لە نێوان بەشەکانی پەیمانگا کێبڕکێ دروست بێت، بەشی چالاکییەکانی پەیمانگا خولێکی وەرزشی تۆپی پێی بۆ فێرخوازان کردەوەو خولەکە ماوەی دوو هەفتە دەخایەنێت و لە کۆتاییدا لە مەڕاسیمێکدا خەڵاتی براوە لەلایەن پەیمانگا بەسەر فێرخوازە یاریزانەکان دابەشدەکرێت.

Leave a Message

USAHungary