سەردانی زانستی فێرخوازانی بەشی ژمێریاری ئێواران

سەردانی زانستی فێرخوازانی بەشی ژمێریاری ئێواران
لە رێکەوتی ٢٦/٢/٢٠١٩ بەسەرپەرشتی مامۆستا کاروان محەمەد فاتح مامۆستا لە بەشی ژمێریاری پەیمانگای تەکنیکی پایتەخت، فێرخوازانی قۆناغی دووەمی بەشی ژمێریاری خوێندنی ئێواران سەردانی سەندیکای ژمێریاران و ووربینانی کوردستانیان کرد لە شاری هەولێر.
سەردانە زانستییەکەی فێرخوازانی قۆناغی دووەمی بەشی ژمێریاری خوێندنی ئێواران لە پەیمانگای تەکنیکی پایتەخت، بەمەبەستی ئاشناکردنی فێرخوازانە بە لایەنی کرداری پسپۆڕی ژمێریاری بەتایبەت ئەو سەندیکایەی کە دوای دەرچوونیان تیایدا دەبنە ئەندام.
شیاوی باسە لە سەردانەکەدا لە لایەن سەندیکای ژمێریاران و ووردبینان بە گەرمی پێشوازی لە فێرخوازان کراو سمینارێک لەو بارەیەوە لەلایەن ستافی باڵای سەندیکاکەوە بۆ فێرخوازان رێکخرا.

Leave a Message

USAHungary