رێککەوتننامەیەکی لە یەکگەیشتن لە گەڵ زانکۆی ئازادی کوردستان واژووکرا

رێککەوتننامەیەکی لە یەکگەیشتن لە گەڵ زانکۆی ئازادی کوردستان واژووکرا

لە رێکەوتی ٩/١/٢٠١٩ لە دیوانی دەستەی ئەمیندارانی پەیمانگای تەکنیکی پایتەخت لە شاری هەولێر دکتۆر سەردار محەمەد رەشید سەرۆکی دەستەی ئەمیندارانی پەیمانگای تەکنیکی پایتەخت بە ئامادەبونی مامۆستا ئامانج یونس ئەندامی دەستەی ئەمینداری و دکتۆر فاتح صابر عەزیز راگری پەیمانگای تەکنیکی پایتەخت پێشوازیان لە شاندێکی زانکۆی ئازادی کوردستان لەشاری سنە کرد، لە دانیشتنێکدا وێڕای بەخێرهێنانی شاندنی میوان، باس لە پتەوکردنی پەیوەندی نێوان پەیمانگای تەکنیکی پایتەخت و زانکۆی ئازادی کوردستانکرا لە بواری ئاڵوگۆڕی مامۆستایان و گۆڕینەوەی ئەزمونی ئەکادیمی لە نێوانیادا. هەر لە دانیشتنەکەدا رێککەوتننامەیەکی لە یەکگەیشتن لە نێوان هەردوولادا واژووکرا تیایدا ئاسانکاری بکرێت بۆ فێرخوازانی گشت بەشەکانی پەیمانگای تەکنیکی پایتەخت بۆدرێژەدان بە خوێندنی زانکۆیی و بەدەستهێنانی بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە زانکۆی ئازادی کوردستان لە شاری سنە و بۆ ئەم مەبەستە داشکاندنی تایبەت بۆ ئەو فێرخوازنە بکرێت، هەروەها پەیمانگای تەکنیکی پایتەخت کەڵک لە مامۆستایانی ئەو زانکۆیە وەربگرێت بە مەبەستی وانەبێژی بۆ ساڵی خوێندنی ئەکادیمی ٢٠١٩-٢٠٢٠ لە پێناو پێشکەوتنی ئاستی زانستی پەیمانگای پایتەخت و ئاشناکردنی فێرخوازان بە ستایلی وانەگوتنەوەی مامۆستایانی زانکۆی دیکەی دەرەوەی هەرێمی کوردستان.

شیاوی باسە شاندە کە پێکهاتبوو لە پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر ئەردەڵانی رەجەبی و پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر عەتای محەمەدی.

Leave a Message

USAHungary