مامۆستایانی زانکۆی ئازادی کوردستان لە سنە بە جیا سمینار ساز دەکەن

مامۆستایانی زانکۆی ئازادی کوردستان لە سنە بە جیا سمینار ساز دەکەن

لە رێکەوتی ٩/١/٢٠١٩ پەیمانگای تەکنیکی پایتەخت بە جیا سمیناری بۆ دوو مامۆستای زانکۆی ئازادی کورستان لە شاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان سازکرد.

لە رێکەوتی ٩/١/٢٠١٩ لە پەیمانگای تەکنیکی پایتەخت لەلایەن پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر ئەردەڵانی رەجەبی

مامۆستا لە زانکۆی ئازادی کوردستان لە شاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان سمینارێکی لەبارەی دروستکردنی پڕۆگرامی ژمێریاری پێشکەشکرد، لە سمینارەکەدا دکتۆر ئەردەڵانی تیشکی خستەسەر تەکنیکە تازەکانی پڕۆگرامی ژمێریاری لەسەر هاوشێوەی زانکۆ پێشکەوتوەکانی جیهانی بە کەڵک وەرگرتن لە تەکنەلۆژیای هاوچەرخ بۆ ئەوە یبە کەمترین کات و بە ئاسانترین رێگە کاروبارە ژمێریارییەکان جێبەجێبکرێت، کە لە ئەمڕۆی بازاڕی کاری هەرێمی کوردستان بە تایبەت کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت سوود لەو پڕۆگرامە دەبینن وئاسانکاری بۆ کارە ژمێریارییەکانیان دەکات.

هەر لە هەمان رۆژ پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر عەتای محەمەدی

سمینارێکی پێشکەشکرد سەبارەت بە تەکەنەلۆژیای زانیاری لە جیهانی ئەمڕۆدا و تاچەند کاریگەری هەیە بۆ ئاسانکاری لە کاروبارەکانی ژیانی رۆژانەمان، هەروەها لە سمینارەکەدا  دکتۆر محەمەدی ئاماژەی بە وێستگەکانی پێشکەوتنی تەکنەلۆژیای زانیاریکرد.

Leave a Message

USAHungary