سەردانی زانستی قوتابیانی بەشی ژمێریاری

سەردانی زانستی قوتابیانی بەشی ژمێریاری
لە رێکەوتی١٦/١٢/٢٠١٨ قوتابیانی قۆناغی دووەمی بەشی ژمێریاری بەسەرپەرشتی مامۆستا دکتۆرهەڵگورد محەمەد سەردانی کۆمپانیای لۆکس پاریس (LUXX Pares) بۆ بەرهەمهێنانی کەرەستەی پاککەرەوە لە شاری هەولێریانکرد، ئەو سەردانەی فێرخوازانی بەشی ژمێریاری بە بەمەستی سوود وەرگرتنی لایەنی پراکتیکی بوو.
شیاوی باسە ساڵانە بە پێی پلانی زانستی بەشەکانی پەیمانگا مامۆستایان دوای ئەوەی کۆڕسێک وانەی تێوری دەڵێنەوە پاشان قوتابیان بە سەردانی زانستی دەبنە دامەزراوە حکومی و ناحکومییەکانی هەرێمی کوردستان بەتایبەت لە شاری هەولێر، ئەو سەردانانە کەڵکی زانستی بە فێرخوازان دەکەیەنێت.

Leave a Message

USAHungary