سمینارێک بۆ فێرخوازانی قۆناغی یەکەمی بەشی کارگێڕی کار بەڕێوە چوو

سمینارێک بۆ فێرخوازانی قۆناغی یەکەمی بەشی کارگێڕی کار بەڕێوە چوو
لە رێکەوتی ١١/١٢/٢٠١٨ لە بەشی پەیمانگای تەکنیکی پایتەخت سمینارێک بۆ فێرخوازانی قۆناغی یەکەمی بەشی کارگێڕی کار سازکرا.
بە مەبەستی ئاشناکردنی خوێندکاران و قوتابیانی تازە وەرگیراو لە پەیمانگەی تەکنیکی پایتەخت بە یاساو رێساو رێنماییەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵاوتوێژینەەوەی زانستی سمینارێک لەلایەن مامۆستا هۆشمەند رەفیق بۆ قوتابیانی قۆناغی یەکەمی بەشی کارگێڕی کار لە خوێندنی بەیانیان بەڕێوەچوو.
لە سمینارەکەیدا مامۆستا هۆشمەند رەفیق تیشکی خستەر سەر ئەو ماددە یاساییانەی کە قوتابی پێی سزا دەدرێت ئەگەر هەڵەیەک بکات لە ناو حەرەمی پەیمانگا یاخود لە کاتی تاقیکردنەوەکان رێساکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا جێبەجێ نەکات، هەروەها روونکردنەوەی ئەوەشیدا لە بارەی شێوازی دواخستنی خوێندن و میچی خوێندن و سیستەمی نمرە لە هەردوو خولی یەکەم و دووەم لە سیستەمی ساڵانەی پەیمانگای تەکنیکی پایتەخت.

Leave a Message

USAHungary