سمینارێکی هاوبەش لە بەشی کارگێڕی کار لە خوێندنی ئێواران پێشکەشکرا
لە بەشی کارگێڕی کار لە خوێندنی ئێواران لە پەیمانگای تەکنیکی پایتەخت سمینارێکی هاوبەش لەلایەن پێنج قوتابی قۆناغی یەکەم بەناونیشانی دەسەڵات و بەرپرسیاریەتی پێشکەشکرا.
لە رێکەوتی ١٢/١٢/٢٠١٨ هەریەکە لە قوتابیان ( هەژار عزەت و باران عوسمان و مەتین فکری و بێری عومەر و رێبین دڵشاد لە قۆناغی یەکەمی بەشی کارگێڕی کار لە خوێندنی ئێواران سمینارێکیان هاوبەشیان بە ناونیشانی دەسەڵات و بەرپرسیاریەتی پێشکەشکرد، لە سمینارەکەدا باسیان لە جۆری دەسەڵات و شێوازەکانی جێبەجێکردنی ئەرکەکان و بەپرسیاریەتی بۆ خزمەتکردنی کۆمەڵگە.