سمینارێک لە خوێندنی ئێواران سازکرا

سمینارێک لە خوێندنی ئێواران سازکرا
لە رێکەوتی ٨/١٢/٢٠١٨ لە هۆڵی سمینارەکانی پەیمانگەی تەکنیکی پایتەخت سمینارێک بۆ مامۆستا هۆشمەند رەفیق بۆ بەشە زانستییەکانی( کارگێڕی کار، ژمێریاری، زمانی ئینگلیزی) هەردوو قۆناغی خوێندنی ئێوارانی پەیمانگەی تەکنیکی پایتەخت سەبارەت بە رێنماییەکانی رێککاری قوتابیان و تاقیکردنەوەکان سازکرا.
لە سمینارەکەدا مامۆستا هۆشمەند رەفیق تیشکی خستە سەر بڕگەو ماددەکانی رێنماییەکانی رێککاری قوتابیان و تاقیکردنەوەکان بەتایبەت بڕگەی یەکەم لە ماددەی ٤٥ لە یاسای وەزارەتی خوێندنی باڵاوتوێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان ژمارە ١٠ی ساڵی ٢٠٠٨ بڕیاری ژمارە دووی ساڵی ٢٠٠٩ بۆ قوتابیان شیکردەوە. لە کۆتاییدا بە سەرنج و پرسیارەکانی قوتابیان سمینارەکە دەوڵەمەند کرا

Leave a Message

USAHungary