پانێڵێک لە بارەی توندوتیژی دژ بە ئافرەتان لە پەیمانگای پایتەخت بەڕێوەچوو

پانێڵێک لە بارەی توندوتیژی دژ بە ئافرەتان لە پەیمانگای پایتەخت بەڕێوەچوو

لە رێکەوتی ٢٨/١١/٢٠١٨ پەیمانگای تەکنیکی پایتەخت لە هەفتەی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژ بە ئافرەتان وکچان سازکرد، لە سەرەتای پانێڵەکەدا دکتۆر (فاتح صابر عەزیز) راگری پەیمانگا وتارێکی پێشکەشکردو رێنمایی دایە قوتابیانی ئامادەبوو کە هۆشیاری بڵاوبکەنەوە لەوەی فکرەی توندوتیژی نەمێنێت. هەروەها لە مامۆستا شیلان ئەحمەد مامۆستا لە پەیمانگا وەک ئافرەت تیشکی خستەسەر هزری توندوتیژی دوولایەنەی هەردوو رەگەز بەرامبەر یەکتری و هانی قوتابیانی کچی دا کە بەردەوام بەرگری لە مافەکانی خۆی بکات.
پاشان هەریەکە لە مامۆستایان هۆشمەند رەفیق و مامۆستا دڵشاد مەحمود صالح
سەبارەت بە رەهەندەکانی توندوتیژی دژ بە ئافرەتان لە پانێڵێکدا تیشکیان خستەر هۆکارەکانی سەرهەڵدانی توندوتیژی دژ بە ئافرەتان وکچان ورێگەی چارەی کەمکردنەوەی توندوتژیییەکان، هەروەها لە درێژەی پانێڵکەدا بە ووردی ئاماری سێ ساڵی رابردووی دیاردە نەشیاوەکانی تایبەت بە توندوتیژی خستەڕوو. لە بەشێکدا قسە لەسەر توندوتیژی ئابووری دژ بە ئافرەتان کرا. لە کۆتاییدا ئامادەبووان بە سەرنج و پرسیارەکانیان سمینارەکەیان دەوڵەمەندکرد.

 

Leave a Message

USAHungary