پایتەخت پێشوازی لە قوتابیانی قۆناغی یەکەم دەکات

پایتەخت پێشوازی لە قوتابیانی قۆناغی یەکەم دەکات
لە رۆژی یەکەمی دەوامی فەرمی قوتابیانی قۆناغی یەکەم پێشوازی کرا لە قوتابیانی تازە وەرگیراو لە بەشەکانی ( دەرمانسازی، زمانی ئینگلیزی، ژمێریاری، کارگێڕی کار، کۆمپیوتەرنێتوۆرک) لە خوێدنی بەیانیان و بەشەکانی( کارگێڕی کار، زمانی ئینگلیزی) لە خوێندنی ئێواران.
لە سەرەتای مەڕاسیمی پێشوازیەکەی قوتابیانی قۆناغی یەکەمدا، دکتۆر فاتح صابر عەزیز راگری پەیمانگای تەکنیکی پایتەخت، بەخێرهاتنی قوتابیانی کردو پیرۆزبایی گەرمی ئاڕاستەکردن و هیوای خواست کە بە گڕوتینێکی زۆرەوە کۆشش بکەن تا بە بەرزترین نمرە بڕوانامەی دەرچوون لە دوای دوو ساڵی دیکە وەربگرن، پاشان سەرۆک بەشەکان خۆیان ناساندو پوختەیەک لەسەر بەشەکانیان ئاشنای قوتابیانکرد.
پاشان سمینارێک رێکخراو لە بارەی مێژووی پەیمانگاو بەشەکان پەیام و دروشمی پەیمانگا و هۆبەو بەڕێوەبەرایەتییەکان و زانیاری لەسەر پرۆگرامی خوێندن و خشتەی وانەکان و رێنماییە گشتییەکانی تایبەت بە پەیمانگا. شیاوی باسە ئەو سمینارە بە جیا بۆ گشت بەشە زانستییەکان پێشکەشکرا.

Leave a Message

USAHungary