زانیاری تەندروستی وریای ئەم خواردنانە بن مەترسیدارن…..؟!

زانیاری تەندروستی
وریای ئەم خواردنانە بن مەترسیدارن…..؟!
خواردنی خراپ و تەمەڵی دوو هۆکاری سەرەکی توشبوونن بە شێرپەنجە….
نەخۆشی شێرپەنجە بە نەخۆشی سەردەم ئەناسرێت و تاکو ئێستا چارەسەری تەواوی بۆ نەدۆزراوەتەوە و سەنتەری لیکۆڵینەوەی ئەمریکی بۆ پشتگیری کردنی نەخۆشانی کانسەر ئەڵێن:
هۆکاری توشبوون بە کانسەر(شێرپەنچە) زۆرن لەوانە بۆماوە، ستایلی ژیان وەک خواردنەوەی مەی و جگەرە، جموجۆڵی رۆژانە و ژینگە وەک کەرەستەی کیمیایی و تیشک هتد…
بەڵام دوو فاکتەری سەرەکی بریتین لە کەمی جوڵە و وەرزش (کە 20% ئەم نەخۆشییە زیادئەکات )و خواردنی خراپ کە بەرێژەیەکی بەرچاو ئەم نەخۆشیەی زیادکردووە…..وە هەشت خۆراکی مەترسیداریان بۆ ئەم نەخۆشیە کوشندەیە دەست نیشان کردووە کە ئەبێت بە دووربین لێیان بۆ خۆپاراستن:
یەکەم. شەکر و شیرینیە ناسروشتیەکان
ساڵی 1931 زانا Otto Warbury سەلماندی کە شەکر خۆراکی بەهێزکەری خانە شیرپەنجەیەکانە و زۆر یارمەتی گەشەی ئەم جۆرە خانانە ئەدات و لەوکاتەوە پێشنیاری بەکارهێنانی هەنگوین، مۆلاس، یان دۆشای خورما ، مێوژ لەباتی شەکری دەستکرد ئەکەن….
دووەم. گۆشتی قتوبەندکراو و مامەڵەکراو
لە زانکۆی Hawaii ئەمریکی لە توێژینەوەکانیاندا سەلماندویانە کەوا گۆشتی قتوبەندکراو بەریژەی 67% کانسەری بەنکریاس Pancreatic زیادئەکات!!! بەهۆی مادەی Nitrate کە زیاد ئەکرێت بۆ ناو گۆشتەکە بە مەبەستی مانەوەی وە نیتراتیش بە Carcinogens ئەناسرێت واتە توشکەری شێرپەنچەیە….
وەپێشنیاری ئەوە ئەکەن کە خۆت گۆشت بکریت و لێینەیت….
سێیەم. ماسی حەوز
لەبەر پێدانی Antibiotic , Pesticides دژی بەکتریا و نەخۆشیەکان لە ماسی حەوزدا مەترسی توشبوون بە کانسەر زیاد ئەکات جونکە ئەو کەرەستانە دەچنە ناو پێکهاتەی گۆشتی ماسییەکانەوە و کە مرۆڤ ئەیخوات بەرگری لەشی مرۆڤ کەم ئەکەن و ئەمەش هۆکارێکی توشبوونە بەم نەخۆشیە…
بۆیە پێشنیاری خواردی ماسی سروشتی ئەکرێت….
چوارەم. خواردنی قاندراو بەدوکەڵ و سوێرکراو
ئەمەش بەهەمان شێوەی خاڵی دووەم بەهۆی مادەی Nitrate و گەرمی ترسی ئەم نەخۆشیە زیاد ئەکات بۆیە باشتروایە لێی دوربیت.
پینچەم. زەیتی هایدرۆجین کراو
مەبەست لێی زەیتی ڕوەکیە کە بەهۆی زیادکردنی گەردی هایدرۆجین شێوەی رۆنی وەرگرتووە ئەم جۆرە زۆر مەترسیدارە بۆ توش بوون بەم نەخۆشیە وە 100% مەترسی توشبوون زیاد ئەکات…!!!!
بۆیە پێشنیاری بەکارهێنانی زەیتی زەیتون یان زەیتی خورما Palm oil ئەکەن…..
شەشەم. جبزی پەتاتە؟!!!
ئەمەیان بە دوو شێوە زەرەرمەندە یەکەمیان کە لەناو زەیتی هایدرۆجین کراو سوربکرێتەوە ئەوە هەموو زەرەرکانی خاڵی پێنجەمی هەیە کەباسمانکرد وە دووهەمیان ئەبێتە زیادبوونی کێش کە ئەگەر رۆژانە 28 گرام جبس بخۆیت ئەوا نزیکەی 1 کگم کێش لە ساڵیکدا زیادئەکات کەهەمووی کاربۆهیدراتە و لە گەڵ سۆدیۆمدا نەخۆشی پەستانی خۆێن دروست ئەکات….لەهەمان کاتدا گەرمی زۆر لە ناو زەیتدا ئەبێتە هۆی دروست بوونی مادەی Acrylamide کە ئەم مادەیەش بە Carcinogen واتە بە شێرپەنجەکەر دەناسرێت.. ..
حەوتەم. خواردنی مایکرۆوەیف
خواردنی ناو مایکرۆوەیف بەتایبەت دروست کردنی گەنمەشامی مادەی PFOA, Perfluorooctanoic acid تێدا دروست ئەبێت کە یەکێکە لە هۆکارەکانی توشبوونی کانسەری مەمک و پرۆستات و کورجیلە و خۆێن؟!! جگە لەوەی ئەم ئامێرە شێوازی ڕیزبەندی گەردەکانی ناو خۆراک ئەگۆرێت بۆیە زۆر زەرەر مەندە و ئەگەر لە مەتبەخدا هەتە فڕێی بدەی باشترە؟!!!٠٠٠
هەشتەم. ئاردی سپی
لە ئاردی سپیدا Glycemic index بەرزە بەو واتاییەی ڕیژەی شەکری زۆرە و کاربۆهیدراتی کەمترە و ڕیشاڵکی تێدا نەماوە ئەمەش لەگەڵ خاڵی یەکەمدا یەک ئەکرێتەوە و دەبێت بە خۆراکی بەهێزکەری خانە شێرپەنجەییەکان و مەترسی تووشبوون بەم نەخۆشیە زیاد ئەکات…..
بۆیە پێشنیاری خواردنی ئاردی ئاسایی و ئاردی جۆ ئەکرێت…..
………………………………………
تاکو ئیرە وەرگیراوە لە ڕاپۆرتی سەنتەری پشتگیری لە نەخۆشانی کانسەری ئەمریکی……ئەوەی ماوە بڵێم ئەوەیە کە هەندێ شتی تر لای خۆمان هەمان مەرجەکانی سەرەوەی بەسەردا ئەبیت بۆیە من حەزئەکەم باسیان کەم بۆ خۆپاراستن لێیان:
1. هەموو ئەو مریشک و ئاژەڵانەی کە لە کێڵگەکانی لەمەر خۆمان بە خێوئەکرێن بە بەکارهێنانی ئەنتیبایپتیک و دەرزی و دەرمان زۆر لە ڕێژەی تووشبوون بەم نەخۆشیە زیاد ئەکەن بۆیە کەمکردنەوەی خواردنیان زۆر پێویستە….
2. ئەمریکا خواردنی سەرچاوەزانراو ئەدات بە هاوڵاتیانی خۆی و کوالیتی کۆنترۆڵی زۆر بەهێزە بۆیە دورن لەو خۆراکانەی کە بە شێوەی تەنەئەندازەی بۆماوەیی بەرهەم دێن کە پێی ئەڵێن GMO ….. بەڵام لە لای خۆمان پێ ئەجێت ئەمە زۆربێت بۆیە هەر خواردنێک کە لەسەری نوسرابوو GMO مەیکرەو مەیخۆ با دروستکراوی ئەمریکا و یابانیش بێت…
3. شێوازی هەڵگرتنی خواردن و شتەکان زۆر گرنگن جونکە زۆر کارلێکردنی ئەبێت لەسەر کەرەستەکان و دروست بوونی تۆکسین تیایدا کە دواتر یارمەتی دەری نەخۆشی شیرپەنچە ئەبن….
بەهیوای سەلامەتی بۆ هەموو لایەک.
پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر یوسف بەرزنجی
ڕاگری پەیمانگای تەکنیکی پایتەخت

 

Leave a Message

USAHungary