
مامۆستایەکی بەشی دەرمانسازی لەپەیمانگەکەمان توێژینەوەیەکی نێودەوڵەتی بڵاوکردەوە
(د.هەوراز ئیبراهیم) مامۆستای دەرمانسازی لەپەیمانگاکەمان لەگەڵ ستافێکی ئەکادیمی لەوڵاتی ئیتاڵیا توێژینەوەیەکی لەگۆڤارێکی بەناوبانگی نێودەوڵەتی بڵاوکردەوە.
هاوکات توێژینەوەکە لەسەر ڕووەکێکی پزیشکیە کەلەچیاکانی کوردستان کۆکراوەتەوە ئەنجام دراوە کە چەندین دەرمانی پێکهاتەی کیمیایی لێ جیاکراوەتەوە
کاریگەری ئەو ماددانە لەدژی چەندین نەخۆشی تاقیکراوەتەوە
شایەنی باسە (د.هەوراز) لەساڵی (2011)ەوە لەگەڵ ستافێکی ئەکادیمی بەناوبانگی ئیتاڵی خەریکی توێژینەوەیە لەسەر ئەو ڕووەکە پزیشکیانەی کەلە کوردستان بۆچارەسەری نەخۆشی بەکاردێن و بەشێوەیەکی زانستی کاری لەسەر دەکات، ئەو دەرمانانەی کە کاریگەری لەسەر نەخۆش جیادەکاتەوە.
بۆزیاتر ئاشنابوونی قوتابیانی خۆشەویست لەبارەی توێژینەوەکە کیلک لەم لینکەی خوارەرەوە بکە ⬇
https://www.thieme-connect.com/products/ejournals/pdf/10.1055/a-1174-1197.pdf